بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا زیادی فەرماندەی تیپی 41 ی حەشدی شەعبی کە لە پارێزگای سەلاحەدین جێگیر کراوە، وتی کە چەندین لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی لە پێناو ئامانجەکانی داعش و ڕوبەڕوبونەوەی حەشدی شەعبی هەڵسووکەوت دەکەن.
ناوبراو وتی: ئەو تیرۆریستانەی کە لە عێراق چالاکی دەکەن لە دەرەوەی سنورەکانەوە دێن.
زیادی وتی کە هاوپەیمانی ئەمریکی هیچ هاوکارییەکی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زانیاری لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا نییە.
فەرماندەکەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین وتی: حەشدی شەعبی بووەتە بەشێک لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و بەم هۆیەوە ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێی عێراق هەوڵی هەڵوەشانەوەی ئەم هێزانە دەدەن./.