بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەیەکی هەواڵی فەڵەستینی لە سەر زاری سەرچاوە عبری زمانەکانەوە ڕایگەیاندووە کە بەنی گانتس وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی سعوودیەی کردووە.
پێگەی هەواڵی فلسطین الیوم لە سەر زاری سەرچاوە عبری زمانەکان ڕایگەیاندووە کە لە ئیماراتەوە هەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە کە وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی سعوودیەی کردووە و چەندین گرێبەست بە بڕی سەد ملیۆن دۆلار لە نێوان هەر دوو لا واژۆ کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوە عبری زمانەکان ڕۆژی سێ شەممەی هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی زایۆنیستی بۆ یەکەم جار گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕیاز.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکە سەر بە کەسێکی دەوڵەمەند بووە بەڵام ناوی لە میدیاکاندا بڵاو نەبووەتەوە.
پاش ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش، ئیتای بلۆمنتاڵ پەیامنێری سەربازیی کەناڵی کان ڕایگەیاند کە وەزیری شەڕی ئیسرائیل سەردانێکی نهێنیی کردووە و لەو سەردانەشدا لە گەڵ چەند بەرپرسێکی ئەمنی و سەربازی سەبارەت بە پەیوەندی و هاوکارییەکان وتووێژ کراوە.
سەرەڕای ئەمەش، چەندین میدیای زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە بەنی گانتس سەردانی سەنگافۆرەی کردووە./.