بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە مۆسکۆ لە گەڵ میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە هەینی بە ئامادەبوونی کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا بەڕێوەچوو، هەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوانیان، چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبووەوە تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران و ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا و گەیشتن بە تێڕوانینی هاوبەش لە گەڵ ڕووسیا سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا بووە./.