بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شیر چەندین پێکهاتەی خۆراکی بە سوودی تێدایە بەڵام ئەگەر کەم چەوری بێت باشترە.
لە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنی شیر ئاماژە بەم خاڵانە دەدرێت:
بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و کالسیۆمی تێدایە کە سوودی بۆ ئێسک و ماسولکەکان هەیە و لە پوکانەوە دەیپارێزێت.
یارمەتی جەستە دەدات، کاتێک تووشی برینێک دەبیت زوو ساڕێژ دەبێتەوە.
بەرگری جەستە زیاتر دەکات و لە توشبوون بەو نەخۆشییانەی کە لە ڕێگای میکرۆبەوە دەگوازرێتەوە مرۆڤ دەپارێزێت.
کرداری هەرس چالاک دەکات و لە توشبوون بە وەرەم و خانەی شێرپەنجە و یان هەوکردن مرۆڤ دەپارێزێت.
ڕێژەی ترشی گەدە دەپارێزێت و ناهێڵێت تووشی سووتاندنەوە بێت.
بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و کانزای تێدایە کە یارمەتیدەری شێدارکردنی پێستە.
ڕەنگی پێست دەکاتەوە و لە خاڵ و زیپکە سەرڕەشەکان خاوێنی دەکاتەوە./.