بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەردەوامی داگیرکاری عێراقی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی: سەرەڕای بڕیاری گەلی عێراق و داواکاری ئەوان لە ڕێگای خۆپێشاندانی ملیۆنییەوە بۆ دەرکردنی هێزەکانی بێگانە، ئەمریکا بە زۆر و خۆ بە گەورە زانین و بێڕێزی وەڵام دەداتەوە.
کەعبی وتی: حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆتایی بە بوونی هێزەکانی بێگانە دێت بەڵام تا ئێستا شتێک نەبینراوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: ئەمریکییەکان بە بەرچاوی دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بە هێڵی ئاسمانی میسر دێنە ئەم وڵاتە و ژمارەشیان ڕوو لە زیاد بوون دەکات.
وتیشی کە ژمارەیەکی دیکە لە هێزە شکستخواردووەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان هێنراونەتە عێراق و ئەمەش پیشان دەدات کە دانوستانی سیاسی لە گەڵ ئەمریکا شکستی هێناوە.
ئەکرەم کەعبی وتی: بڕیارەکەی گەلی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات و سەروەری خۆیان تەنیا لە ڕێگای چەکەوە مسۆگەر دەبێت تا عێراق لەم دەستێوەردانە ئاشکرا و پیلانگێڕییە بەردەوامەی ئەمریکییەکان ڕزگار بکەن./.