بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولزوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێژەی هەژاری لە ساڵی 2019 لە سەدا 20 بووە و لە ساڵی 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابورییەکانی گەیشتە نزیکەی لە سەدا 31.
ناوبراو وتی کە لە ساڵی 2021 بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئاساییبوونەوەی دۆخی وڵات، ڕێژەی هەژاری گەیشتووەتە کەمتر لە سەدا 30.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی کرد کە لە ئەنجامی باشتربوونی دۆخی ئابوری عێراق و دەستپێکردنەوەی بەشێکی زۆر لە پرۆژەکان و چالاکییەکانی کەرتی تایبەت و ….. ڕێژەی هەژاری لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو لەمەش کەمتر دەبێت./.