بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی شەربەتی پرتەقاڵ کۆمەڵە سوودێکی لە ڕووی تەندرووستییەوە هەیە کە ڕەنگە گرنگترینیان ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە بێت.
لێرەدا ئاماژە بە سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی شەربەتی پرتەقاڵ دەدرێت:
بڕێکی زۆر دژە ئۆکسیدی تێدایە کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک شەکرە و شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
وەک ئاماژە درا، ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات کە لە ئێستادا بووەتە نەخۆشییەکی مەترسیدار کە زۆرێک لە خەڵک تووشی دەبن.
دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییە گرنگەکانی وەک ڤیتامینەکان کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان کەم دەکاتەوە.
بۆ تەندرووستی دڵ زۆر باشە.
هەوکردنەوەکانیش کەم دەکاتەوە./.