بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە سەر ئێران لە گەڵ سەرۆکی سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا کۆدەبێتەوە.
جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی کە ئامانج لەو کۆبوونەوە گەیشتنە بە هەڵوێستی هاوبەشی دانوستان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ دۆسیەی ناوەکی ئێران.
ناوبراو پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای هەماهەنگی لە گەڵ ئەورووپییەکان بۆ گەیشتن بە بەرەیەکی یەکگرتوو لە بەرامبەر ئێران دەکات./.