بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چارەسەری خێرای چەوری جگەر بە شێوازە سرووشتییەکان و بەکارهێنانی میوەکان تایبەتمەندی زۆری بەراورد بە چارەسەرە کیمیاییەکان و خواردنی دەرمانەکان هەیە کە گرنگترینی ئەوانەش بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری جەستە و زیاتربوونی خۆڕاگری جەستەیە لە بەرامبەر نەخۆشییەکان. بە پێی ئەوەی کە نەخۆشیی چەوری جگەر لە ڕیزی نەخۆشییە بێ نیشانەکاندایە، ڕێگری لە توشبوون بەم نەخۆشییە گرنگییەکی زۆری هەیە.
ئەم نەخۆشییە کاتێک خۆی پیشان دەدات کە بەشێکی زۆری خانەکانی جگەر بە خۆوە سەرقاڵ بکات. ئەم نەخۆشییە زیاتر و لە کاتی گەورەبوونی بە نیشانەکانی وەک لاوازی، هەستکردن بە ماندووێتی و گوشارێکی زۆر لە بەشەوەی سەر و ڕاستی سکی مرۆڤ دەردەکەوێت.
لە درێژەدا ئاماژە بە چەند میوەیەکی بەسوود بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی چەوری جگەر دەدرێت:
1 – لیمۆ، کاریگەر لە چارەسەری خێرای چەوری جگەر:
لیمۆ یەکێک لە باشترین میوەکانە کە لە وەرزەکانی هاوین و زستان خواستی زۆری لە سەرە بەڵام جۆرە ترشەکەی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی چەوری جگەر کەڵکی لێ وەردەگیرێت. خواردنی ڕۆژانەی پەرداخێک ئاو کە ئاوی لیمۆی تێکرابێت، باشترین ڕێگای ڕێگری لە توشبوونە بە چەوری جگەر.
لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و وەک ئەنتی ئۆکسیدانێک دەتوانێت ڕۆڵی باشی لە هەرسکردن و ڕاکێشانی مادە بەسوود بۆ جەستە هەبێت، هەروەها ڕۆڵی گرنگی لە ڕێگری و چارەسەرکردنی نەخۆشیی چەوری جگەر هەیە.
2 – ترێ، بۆ چارەسەرکردنی خێرای چەوری جگەر:
پەرداخێک ئاوی تازەی ترێ بخۆن یان لە ژەمی بەیانیدا کەمێک ترێ لە گەڵ خواردنەکانی دیکەدا بەکار بێنن. بەڵام ئەگەر نەخۆشییەکی دیکەتان هەیە بە دڵنیاییەوە کە دەبێت ئەمە لە گەڵ پزیشکەکەتان باس بکەن، ڕەنگە لە گەڵ هەندێک دەرمانی دیکە یەک نەگرنەوە.
3 – سیر، چارەسەرێکی خێرا:
سیر ڕۆڵی گرنگی لە پاککردنەوەی جگەردا هەیە، پاشان یارمەتیدەری ئەو ئەنزیمانە دەبێت کە جگەر لە ژەهرەکان پاک دەکەنەوە. سیر هەروەها دوو پێکهاتەی سرووشتیی بە ناوەکانی ئالیسین و سلنیۆم هەیە کە یارمەتیدەری پرۆسەی پاککردنەوەی جگەر دەبن و لە بەرامبەر ژەهرەکان پارێزەری لە جگەر دەکەن. ڕۆژانە 2 یان 3 سیر بخۆن و لە ناو خواردنەکانیشدا بەکاری بێنن.
4 – چۆنەر و هەمان ڕۆڵی خێرای چارەسەرکردنی چەوری جگەر:
چۆنەریش بە هەمان شێوە خواردنێکی بەسوودە بۆ پاککردنەوە و باشترکردنی کاری جگەر، بە هۆی ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە فلانۆئیدە گیاییەکان و هەروەها بتاکارۆتینەکان و دەبنە هۆی باشترکردنی کاری جگەر. هەروەها چۆنەر ڕۆڵی پاڵاوتنی خوێنی هەیە.
بە یەک پەرداخ چۆنەری وردکراو، 2 کەوچک زەیتی زەیتون و نیوەی ئاوی یەک لیمۆ، زەلاتەیەکی بەهێز بۆ پاککردنەوەی جگەر درووست بکەن، هەموو ئەمانەش پێکەوە تێکەڵ بکەن و بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕۆژانە، هەر دوو کاتژمێر، دوو کەوچکی لێ بخۆنەوە.
5 – ئەڤەکادۆ، چارەسەرێک بۆ چەوری جگەر:
ئەڤەکادۆ هەڵگری مادە کیمیاییە کاریگەرەکانە کە دەتوانێت زیانەکانی جگەر کەم بکاتەوە، ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە گلۆتاتیۆن، پێکهاتەیەک کە جگەر بۆ پاککردنەوەی ژەهرە زیانبەخشەکان پێویستی پێیە. بۆ چەند مانگێک، هەر هەفتە یەک یان دوو ئەڤەکادۆ بخۆن.
6 – سێو، میوەیەکی کاریگەر بۆ نەخۆشیی چەوری جگەر:
خواردنی ڕۆژانەی یەک سێو، نهێنی تەندرووستی جگەرە. سێو دەوڵەمەندە بە پەکتین و دەتوانێت ژەهرەکانی سیستەمی هەرسکردن و کۆلیسترۆڵی خوێن کەم بکاتەوە و هەروەها لە کارکردنی زیاتری جگەر ڕێگری دەکات.
7 – گوێز، خواردنێکی بەسوود بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی چەوری جگەر:
ڕۆژانە خواردنی گوێز لە بیر نەکەن، بە هەر شێوازێک بێت گوێز بەکار بێنن.
8 – برۆکلی، بۆ چارەسەرکردنی چەوری جگەر:
برۆکلی بەدەر لە ڤیتامین E، ئەنتی ئۆکسیدانێکی گرنگە بۆ کارکردنی جگەر. سێ جار لە هەفتەدا یەک پەرداخ برۆکلی بخۆن تا جگەرتان بە تەندرووستی بمێنێتەوە.
ئایا ئاوی میوە وەک میوەکان بۆ چارەسەرکردنی چەوری جگەر سوودی هەیە؟
بەداخەوە کە ئاوی میوەکان سەرجەم سوود و تایبەتمەندی میوەی تەواویان نییە، تەنیا لە ڕێگای خواردنی میوەکانەوە دەتوانن بگەنە ئەو چارەسەرە./.