بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سعوودیە ماوەی 48 کاتژمێری بۆ دەرکردنی باڵیۆزی لوبنان دیاری کرد و هاوکات هاوردەکردنی سەرجەم کاڵاکانی لە لوبنانیشەوە ڕاگرت.
سعوودیە هەروەها باڵیۆزەکەی خۆیی لە لوبنان بانگهێشت کردووەتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نێوان سعوودیە و لوبنان بە هۆی لێدوانێکی پێشووی جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی لوبنانە کە تێیدا بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتی سعوودیە لە شەڕی یەمەندا گرتووە.
ئەڵبەت ئەو وەزیرەی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکی پێش گەیشتنی بە وەزارەت بووە و ویستی ئیهانەکردنی سعوودیەشی نەبووە./.