بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ستران عەبدوڵڵا بە پەیامنێری جام کوردیی ڕاگەیاند کە گەورەترین کێشەی کەرکوک لە ئێستادا ئەوەیە کە ئیدارەی شارەکە لە گەڵ ئیرادەی خەڵکەکەی ناگونجێت.
ناوبراو وتی کە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ڕێرەوە پێویستمان بەوە هەیە کە ئیرادەی خەڵکی کەرکوک و ئیدارەی شارەکە یەک بن.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتی: کورد زۆرینەی کەرکوکی هەیە و لە ناو کوردیشدا زیاترین دەنگ بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە، باشترین چارەسەریش کە یەکێتی و خەڵکی کەرکوک خەباتی بۆ دەکەن ئەوەیە کە پارێزگاری داهاتووی کەرکوک بۆ یەکێتی بێت، پێم وایە کە ئەمەش وەڵامی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە./.