بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی تورکی جەمالی پەرلەمانتاری سەربەخۆی هەڵبژێردراوی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هەر شێوازێک هەوڵ دەدەن حەشدی شەعبی لە گۆڕەپانی ئەمنی عێراق بە دوور بخەنەوە بەڵام ئەم هێزە هێڵی سووری گەلی عێراقە و ئێمە موڵەتی ئەم کارە نادەین.
تورکی جەمالی وتی: ئێمە لە یەک بەرەدا لە گەڵ هێزە نیشتمانییەکانی حەشدی شەعبیدا دەمێنینەوە، چ دەوڵەتی یاسا بێت یان هاوپەیمانی فەتح.
ناوبراو وتی: زۆربەی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەبنە قەڵغانێکی گەورە لە بەردەم ئەوانەی کە دەیانەوێت ئەم هەلومەرجەی عێراق لە بەرژەوەندی خۆیاندا بەکار بێنن./.