بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی وتی کە هەرێمی کوردستان هەوڵی پەیوەندییەک بە پێی ڕێزی بەرامبەر لە گەڵ ئێران دەدات.
ناوبراو لە کۆنفرانسی میری، ئێرانی بە دراوسێی عێراق ناو برد و وتی کە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەم وڵاتە بە پێی ڕێزی بەرامبەر بێت و پەیوەندییەکان حاڵەتی ئاسایی هەبێت.
بارزانی سەبارەت بە ئەمریکاش وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە دژی ئێران نییە بەڵکوو پەیوەندییەکە بە پێی ڕێزی بەرامبەر.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەکەکەی وەک کێشەیەکی ئەمنی و ئابوری بۆ ئەم ناوچەیە ناو برد و وتی کە پەیوەندییەکانی هەولێر و تورکیا زیاتر لە سەر بنەمای بازرگانییە./.