بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەبولغەیس سەبارەت بە دۆسیەی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، وتی: چەندین وڵات داوای گەڕانەوەی سوریایان کردووە و لە ئەگەری ڕێکەوتنی عەرەبی، ڕەنگە سوریا لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی لە ئاداری 2022 بگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: چەندین وڵاتی عەرەبی هەوڵەکانیان لەو پێناوەدا دەستپێکردووە بەڵام من هیچ داواکارییەکی فەرمی و نافەرمیم پێنەگەیشتووە.
ئەبولغەیس وتی کە وڵاتانی جەزایر، عێراق و ئەردەن داوای گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکەن./.