بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زاڵمای خەلیلزاد داوای لە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە واشنتن لە ئێستادا هاوکاری تاڵیبان بکات.
ناوبراو وتی کە هاوکارییەکانی ئەمریکا لە گەڵ تاڵیبان بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی مرۆڤی لە ئەفغانستان بە پیویست دادەنرێت.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری هەڵهاتووی ئەفغانستانی بە هۆکاری قەیران و کێشەکانی ئێستا ناو برد و وتی کە دەبێت واشنتن هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاڵیبان بدات.
خەلیلزاد سەبارەت بە ئەگەری هەڵوەشانەوەی حکومەتی نوێی تاڵیبان هۆشدارییدا و وتی کە ئەگەر هاوکاری نەکرێت، ئەم شکستە دەبێتە هۆی کارەسات و قەیرانێکی گەورەی مرۆڤی و کۆچکردنی ملیۆنان ئەفغانی و هەروەها هۆکارێکە بۆ ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ناوچەکە و دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ چالاکی تیرۆریستان.
نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان وتی کە تاڵیبان بە دیاریکراوی داوای لە واشنتن کردووە کە باڵیۆزخانەکەی لە کابوڵ بکاتەوە و سزا و گەمارۆ ئابورییەکانی ئێستا هەڵبگرێت.
وتیشی کە تاڵیبان لە چەند ڕوویەکەوە گۆڕانکارییان بە سەردا هاتووە و پابەندی ڕێکەوتنەکە دەوحەن و بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لە خاکی ئەفغانستانەوە هیچ هەڕەشەیەک لە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەبێت./.