بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدا (ع) سەر بە هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هەوڵێکی هەواڵگری، تیمێکی چەکداری تیرۆریستی کە لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای ئێران ویستی هاتنە ناو ئێران و کاری تێکدەرانەیان هەبوو، لە کاتی گەیشتنیان بە سنورەکانی ئێران تێکشکێندرا.
تیمە تیرۆریستییەکە ویستی کاری تێکدەرانەی لە قەزای سەردەشتی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەبووە کە بە هەوڵ و تێکۆشانی هێزەکانی بڕیارگەی حەمزەی سوپای پاسداران بە تەواوی لە ناو بران.
هەروەها دەست بە سەر بڕێک چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا گیراوە./.