بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید کازم سەجادپور لە پانێلێکدا لە دووەم ڕۆژی دیداری میری لە شاری هەولێر سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، وتی: پەیوەندی نێوان ئێران و کورد زۆر قووڵە، پێم وایە ئێمە هاوڕێی یەکترین و لە کاتی پێویستدا بە هانای یەکترەوە چووین، لە مێژوو و لە ئەمڕۆشدا، بە تایبەت کاردانەوەی ئێران دژی کردەوەکانی ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە کورد، هەروەها ئەو سزا نادادپەروەرانەی بە سەر ئێراندا سەپێندراون.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی کورد زۆر هاوسۆزانە بووە بەرامبەر بە ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا ڕەنگدانەوەی دۆستانە بووە و هیچ شتێک ناتوانێت زیان بەم پەیوەندییانە بگەێنێت./.