بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری کە لە شاری برۆکسێل لە گەڵ ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا کۆبووە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ڤیەننا پێش کۆتایی مانگی تشرینی دووەم دەست پێدەکات.
ناوبراو دانوستانەکانی لە گەڵ جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە جیدی و ئیجابی ناو برد و وتی کە هەر دوو لا گەیشتووینەتە ڕێکەوتنی ئەوەی کە دانوستانەکانی ڤیەننا پێش مانگی تشرینی دووەم بێت، بەروارەکەشی هەفتەی داهاتوو دیاری دەکرێت./.