بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان کە لە تاران بەڕێوەچوو، وتی: تا ئێستا کۆبوونەوەکان بە ڕێڕەوێکی باشدا کراوە و وتووێژی زۆر باشیش سەبارەت بە ئەفغانستان کراوە.
ناوبراو وتی: پەکین درێژە بە ڕاوێژی خۆی لە سەر ئەفغانستان دەدات تا دۆخی ئەم وڵاتە باشتر ببێت و خەڵکەکەی بتوانن ژیانێکی باشتریان هەبێت./.