بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ڕێکخراوی ناتۆی بە خەراپ ناو برد و وتی کە لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەر دوو لادا نییە.
ناوبراو وتی کە ناتۆ دۆستی ڕووسیا نییە و ئەوان ئەم بڕیارەیان داوە و ڕووسیا و چینیان وەک هەڕەشە لە سەر خۆیان ناو بردووە.
لاوڕۆڤ وتی: ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ دەڵێت کە ئەم ڕێکخراوە دەبێت بەرپرسی ئاسایشی جیهان بە گشتی بێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەلکساندر گروشکۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی ناتۆوە، بوونی پەیوەندییەکی ئاسایی ڕووسیا و ئەم ڕێکخراوە سەر ناگرێت./.