بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاندووە کە سوپای ئەمریکا پێشوەختە ئاگاداری هێرشە درۆنییەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازی تەنف لە سوریا بووە.
چەندین بەرپرسی ئەمریکی بەم کەناڵەیان ڕاگەیاندووە کە 200 سەربازی ئەو وڵاتە پێش هێرشەکە بە فڕۆکەیەکی جۆری C130 بۆ شوێنێکی دیکە گوازرابوونەوە و تەنیا 24 سەربازی تێدا مابووە.
فۆکس نیوز ڕایگەیاندووە کە هێشتا دیار نییە کام زانیاری بووەتە هۆکاری ئەوەی کە سوپای ئەمریکا ئەو بنکەیە لە سەربازەکانی چۆڵ بکات./.