بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەمان لێدوانی مانگی ڕابردوو بەرپرسانی دیکەی وڵاتەکەیی دووبارە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە داعش لە ئەفغانستان دەتوانێت لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو زیان بە بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بگەێنێت.
کۆڵین کاڵ جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی وتی کە دەزگا هەواڵگرییەکان گەیشتن بەو ئەنجامەی کە داعش دەتوانێت و ویستی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتنی لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا هەیە.
لێدوانەکانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پیشان دەدات کە ئەمریکا بە ئەنقەست هەڕەشە ئەمنییەکانی ئەفغانستان بە گەورە پیشان دەدات تا ئەو پەیامە بگەێنێت کە نەبوونی هێزەکانی ئەمریکایە بووەتە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان و هەڕەشە ئەمنییەکان لە ئەفغانستان.
تاڵیبان وەک براوەی شەڕی ئەفغانستان بەردەوام ڕایگەیاندووە کە دژایەتی داعش دەکات و هەوڵ دەدات ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتە لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕێکبخاتەوە.
هێرشەکانی داعش لە ئەفغانستان بە زۆرینە شێعەکانی کردووەتە ئامانج و تەنیا لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان لە لایەن داعشەوە لە ڕۆژهەڵاتی شاری جەلال ئاوا سەر بڕا.
جێگری کاروباری سیاسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی: هێشتا دیار نییە کە ئایا تاڵیبان دەتوانێت بەرەنگاری داعش ببێتەوە یان نە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە سەردەمی بیست ساڵەی داگیرکاری ئەمریکا لە ئەفغانستان، هێرشە تیرۆریستییەکان بەردەوام لەم وڵاتە هەبووە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ژمارەی تیرۆریستانی داعشی لە ئەفغانستان بە چەندین هەزار کەس مەزندە کرد و وتی کە داعش و باڵی خۆراسانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە زۆر مەترسیدارن و دەبێت ڕێژەی توانای تاڵیبان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دیاری بکرێت.
ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە هەڕەشەکانی داعش تاوتوێ دەکرێت و ئەفغانستان نابێتە بنکەی هێرشی سەر وڵاتانی دیکە./.