بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە میدیاکانی بەریتانیا، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا ئارسیناڵ دەستبەرداری ئەلکساندر لاکازێت بێت و بۆ ئەمەش بە دوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت و یەکێک لە ئامانجەکانیشی هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئێرانە بە ناوی سەردار ئەزمون.
بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە ئێرانییە ڕایگەیاندووە کە سەردار ئەزمون لە یانەی زێنیت ناڕوات و ئەگەر بیەوێت ئەم کارەش بکات، بە دڵنیاییەوە کە لەم وەرزەدا نابێت.
سەردار ئەزمون لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی زێنیتی ڕووسیاوە کرد و تا ئێستا لە 97 یاریدا 60 گۆڵی تۆمار کردووە. لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێرانیشدا یەک لەو هێرشبەرانەیە کە بووەتە جێی متمانەی ڕاهێنەرەکە و تا ئێستا چەندین گۆڵی هەستیاری لە چوارچێوەی یارییەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 ی قەتەر تۆمار کردووە./.