بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان وتی کە لێکەوتە و کاریگەرییەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەیروت کۆنتڕۆڵ کراوە.
کەناڵی جزیرە لە سەر زاری عون ڕایگەیاند کە چیدی شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان ڕوو نادات.
سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە حکومەتی ئەم وڵاتە کرد کە کۆبوونەوەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی خەڵک دەست پێبکاتەوە.
میشل عون هەروەها داوای لە سەرۆک وەزیرانی لوبنان کرد کە لە گەڵ سندۆقی نێودەوڵەتی دراو بگاتە ڕێکەوتن.
مەبەستی سەرۆک کۆماری لوبنان لە شەڕی ناوخۆیی، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەیروتی پایتەختە کە تێیدا هێزەکانی سەر بە سەمیر جەعجەع سەرۆکی حیزبی القوات اللبنانیە – سەر بە سعوودیە و ئەمریکا – هێرشیان کردە سەر لایەنگرانی حیزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل./.