بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پۆلیسی پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق ڕایگەیاندووە کە شەوی دووشەممە گەنجێک بە مەستی لە گەڵ باوکیدا بووە و پاشان بووەتە دەمەقاڵەیان و بەو هۆیەوە بەنزینی بە باوکیدا کردووە و ئاگری تێبەرداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بە هۆی سووتانی بەشێکی زۆری جەستەی، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، ئەو پیاوە گیانی لە دەستدا.
سەرچاوەکەی پۆلیسی زیقار هەروەها ڕایگەیاندووە کە گەنجە بکوژەکە لە پاش هەڵهاتنی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە./.