بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن عەبدوڵڵا غانم ئەمڕۆ سێ شەممە وەک سەرۆکی یەکەم ئەنجومەنی شورای قەتەر هەڵبژێردرا.
ناوبراو لە ساڵی 2000 تا 2012 وەزیری دادی قەتەر بووە و پاشان وەک جێگری یەکەمی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دۆستانی تەندرووستی دەروون لەم وڵاتە چالاکی کردووە.
تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، میری قەتەر، یەکەم خولی ئەنجومەنی شورای قەتەری کردەوە.
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شورای قەتەر بۆ یەکەم جار لەم وڵاتەدا لە بەرواری 2 ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو و لە سەدا 63.5 ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد.
ئەنجومەنی شورای قەتەر لە 45 ئەندام پێکهاتووە کە تەنیا 30 ئەندامی لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە دەستنیشان دەکرێن و 15 ئەندامی دیکەی لە لایەن میری ئەم وڵاتەوە دەستنیشان دەکرێن./.