بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری کاروباری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخەری لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی، شەوی سێ شەممە گەیشتە برۆکسێل.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەکەی نێوان باقری و مورا بەڕێوە بچێت.
باقری لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران دانوستانێکی دەوێت بگاتە هەڵگرتنی تەواوی سزا و گەمارۆ زاڵمانەکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە./.