بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی ئەلحوسی وتی کە هێزەکانی سودانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی سعوودیە دەبێت لە زووترین کاتدا یەمەن بە جێ بێڵن و لە وڵاتی خۆیان کە کودەتای تێدا کراوە بەرگری بکەن.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی روسیا الیوم، وتی: بە بەکرێگراوانی سودانی دەڵێم کە دەبێت بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێنەوە و لە شۆڕشەکەیان بەرگری بکەن و بیر لە کاروباری وڵاتی خۆیان بکەنەوە.
ناوبراو بە نیگەرانییەوە باسی ڕووداوەکانی سودانی کرد و وتی: بەکرێگیراوانی سودانی بە پارەی سعوودیە و وڵاتانی دیکەی ناوچەی کەنداوی فارس هاتوونەتە شەڕی یەمەن./.