بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە دانوستانەکان لە گەڵ سندۆقی نێودەوڵەتی دراو لە مانگی تشرینی دووەم دەست پێدەکات، هەرچەندە ئەو سندۆقە ڕایگەیاندووە کە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هاوکاریی لوبنان ناکات.
ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و سعوودیەش وتی کە کاریگەری ئەرێنیی لە سەر لوبنان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی کە بەیروت پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ ئێران هەیە و لە باشترکردنی بەردەوام دەبێت.
عەبدوڵڵا بوحەبیب وتی کە لوبنان داوای پەیوەندییەکی باش لە سعوودیە دەکات بەڵام بەرپرسانی ڕیاز ئەمەیان ناوێت.
ناوبراو سەبارەت بە سوریاش وتی: ئەگەر بەرژەوەندی لوبنان بخوازێت دەتوانم سەردانی سوریاش بکەم./.