بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە کەناڵی جزیرە، ناسنامەی ئەو گرووپە چەکدارە هێشتا دیار نییە.
هەندێک ڕاپۆرتیش ئاماژە بەوە دەدەن کە 4 وەزیر و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی سودان دەستبەسەر کراون.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئەو کەسانەیان بە کودەتا لە دژی حکومەتی کاتی تۆمەتبار کردووە.
پارتی شیوعی سودان داوای ناڕەزایەتی خەڵک و مانگرتنی ئەوانی کردووە.
هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە فڕۆکەخانە و شەقامە سەرەکییەکان و پردە ستراتیژییەکانی خەرتومی پایتەخت بە هۆکاری ئەمنی داخراوە.
تەواوی خزمەتگوزارییەکانی ئەنتەرنێتیش لە پایتەختی سودان ڕاگیراوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ئەندامانی کابینە و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی حیزبەکانی لایەنگری حکومەت دەستبەسەر کراون./.