بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مزگەوتی ئەزیران بە یەکێک لەو شوێنانەی ئەسفەهان دادەنرێت کە خەڵک و گەشتیاران سەردانی دەکەن و لە نزیک 30 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی ئەسفەهان لە گوندی ئەزیراندایە. مزگەوتەکە بینایەکی سەردەمی سەلجوقییەکانە و لە کاتی نۆژەنکردنەوەی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. بەڵام لە ئێستادا بە نۆژەنکردنەوەی بووەتە بینایەکی جوان و سرنجڕاکێش.
بینای سەرەکی و کۆنی ئەم مزگەوتە هۆڵ، هەیوان و گومەزەخانەیەکی لە خۆ گرتووە کە ئەمرۆ تەنیا گومەزەخانە و ئاسەوارێک لە ڕێڕەوەکانی تەنیشتی ماوەتەوە. ئەم بینا هەشت گۆشەیە بە چوار گۆشەی گەورە و چوار گۆشەی بچووک و لە دەرەوەی بیناکە لە سێ نهۆمی هەشت گۆشەیی و یەک نهۆمی گومەزەیی دەبینرێت. دیوارەکانی چوار گۆشەی سەرەکی هەیوانێکی داخراوی هەیە کە لە هەر دوو لای هەیوانەکەوە بۆ پاراستنی بیناکە شتێکی بۆ زیاد کراوە.
مزگەوتی ئەزیران گومەزەیەکی جوانی هەیە و میحرابەکەشی سێ مەترییە، بۆ گەیشتن بەو گومەزەیە دەبێت 16 قادرمەی 40 سەنتی ببڕیت، ئەمەش هەمان ڕێگایە کە چەندین سەدە بانگبێژەکان بە سەریدا تێپەڕ دەبوون. گومەزەی ئەزیران بە هۆی بەرزاییە شکۆمەندانەکەی یەکێک لە جوانترین نموونەی گومەزەکانی ئێرانە. بیناکە بەردەوام لای گەشتیارانی پارێزگای ئەسفەهانەوە بە سەر دەکرێتەوە.
مزگەوتەکە لە سەر بەرزایی یەک مەتری بەراورد بە زەوییەکانی چواردەوری درووست کراوە. هیچ بەردەنووسێکی مێژوویی لەم بینایەدا بەدی ناکرێت بەڵام بە پێی شێوازی بیناسازی و لێکچوونی لە گەڵ دوو مزگەوتی دەشتی و کاج، لە ڕیزی ئاسەوارەکانی سەدەی هەشتەمدا دادەنرێت.
لە تەنیشت مزگەوتەکە لە بەشی ڕووگەکەیەوە، ئیمام زادە و گۆڕستانی گوندی ئەزیران دەبینرێت. بینای ئیمام زادەکە گومەزەیەکی چوارگۆشەیە لە دوو نهۆمی هەشت گۆشەیی و گومەزەیەکی بچووک کە نۆژەن کراوەتەوە./.