بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاری تاران کە لانکەی هونەر و ڕۆشنبیری وڵاتی ئێرانە، ئەم جۆرە بازاڕەی نەبووە، بەڵام ئێستا خاوەنی بازاڕێکە کە ئەوەی پیشەسازی دەستی بێت تێیدا بوونی هەیە.
ڕەنگە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم بازاڕە مێژووییە دووربوونی لە قەرەباڵغییەکانی سەرەتای بازاڕی تاران بێت. ئەم بازاڕە کەوتووەتە شەقامی 15 ی خورداد (جۆزەردان) و لە میترۆی 15 ی خوردادەوە بە چەند خولەکێک پیاسەکردن دەتوانن بگەنە دەروازەی ئەم بازاڕە جوانە.
جوانی و تایبەتمەندییەکانی دەروازەی ئەم بازاڕە، سرنجی هەر گەشتیارێک ڕادەکێشێت. نوێبوونەوە و نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە لە گەڵ مێژووی کۆنی، کەشێکی دڵڕفێنی بۆ گەشتیاران ڕەخساندووە. بەشی سەرەوەی دەروازەکە هەر بەو کۆنییە ماوەتەوە و بە وتەی چالاکوانانی ئەو بازاڕە، پەیوەندی بە هەمان سەردەمی درووستکردنی بازاڕەکەوە هەیە.
یەکێک لە سرنجڕاکێشترین بەشەکانی هەر بازاڕێکی کۆن، فرۆشیاران بە تایبەت ئەوانەن کە ساڵانێک لەو بازاڕەدا ماونەتەوە و ناو و ناوبانگێکیان هەیە. کە ژوورەکان بە سەر دەکەینەوە هەمان داب و نەریتی کۆن بە تایبەت لە پێشوازیکردن بە خواردەمەنییەکانەوە دەبینرێت، لەم بازاڕەدا هەموو شتێک لە سەر بنەمای تایبەت بە خۆیە.
یەکێک لە گرنگترین کێشە و گلەی چالاکوانانی ئەم بازاڕە ئەوەیە کە وەک پێویست کاری ڕێکلامی لە سەر نەکراوە تا گەشتیارانی بیانی بتوانن سەردانی بکەن./.