بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانکۆی فۆرت والی ئستیت ڕایگەیاند کە لەو ڕووداوەدا چەندین خوێندکاری زانکۆکە بریندار بوون و براونەتە نەخۆشخانە.
پۆلیسی دەڵێت ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە خوێندکاری ئەو زانکۆیە نەبووە.
بە وتەی بەرپرسێکی پۆلیسی ویلایەتی جۆرجیا ڕووداوەکە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی وەرزی خوێندنی ئەمساڵی ئەو زانکۆیە بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ناحکومیی ” ئەرشیڤی توندووتیژییە چەکدارییەکان ” لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوو لە ساڵی 2021، 231 حاڵەتی تەقەکردنی بەکۆمەڵ لە ئەمریکا ڕووی داوە.
ساڵی 2019 ئەو ئامارە 417 و ساڵی 2020 بە 600 حاڵەت ڕاگەێندراوە./.