بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکاری سەرەکی لاوازبوون و هەڵوەرینی قژ بۆ دۆخی جەستە دەگەڕێتەوە. بە پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاستی تەندرووستی جەستە و خواردنی باش، قژێکی تەندرووست و درەوشاوەتان دەبێت. ئەگەر جەستە لە ڕووی تەندرووستییەوە کێشەی هەبێت یان ڕوبەڕوی کەمبوونی خواردنە کاریگەرەکان ببێتەوە، دەتوانێت خۆی لە کێشەی ڕاگیرانی گەشەی قژ یان زیانگەیاندن بەوان پیشان بدات. سیستەمێکی خواردنی تەندرووست دەتوانێت بەهێزبوونی قژی بە دواوە بێت، بۆ ئەمەش کەڵک لە سەوزەکان وەربگرن، ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین دی لەواندا هەیە دەتوانن ڕۆڵیان لە بەهێزبوونی قژدا هەبێت.
لێرەدا باس لەو 4 خواردنە دەکرێت کە ڕۆڵیان لە بەهێزبوونی جەستە بە تایبەت قژدا هەیە:
1 – گێزەر:
بۆ ئەوەی کە قژێکی جوان و تەندرووستتان هەبێت دەتوانن ئەو مادە خۆراکییانە بەکار بێنن کە هەڵگری ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی بن. گێزەر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئەم ڤیتامینەیە و یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ تەندرووستی قژ.
2 – پەتاتەی شیرین:
پەتاتەی شیرین سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە بتاکاروتن. ئەمەش لە جەستەدا دەبێتە ڤیتامین ئەی و بەکارهێنانی پەیوەندی بە زیاتربوونی تەندرووستی قژەوە هەیە. هەر پەتاتەیەکی شیرین دەتوانێت زیاتر لە 4 هێندەی پێویستی ڕۆژانە بەو مادەیە دابین بژات. هەروەها ڤیتامین ئەی دەتوانێت خێرایی گەشە و بەهێزبوونی قژ زیاتر بکات.
3 – هێلکە:
هێلکە سەرچاوەیەکی تەواوی پرۆتین، بیۆتین و ڤیتامین بی 12 یە کە هەموو ئەمانەش ڕۆڵی گرنگیان لە تەندرووستی قژدا هەیە. هەر بۆیە هێلکە بە یەکێک لە باشترین بژاردەکان بۆ پاراستنی تەندرووستی و جوانی قژ دادەنرێت.
4 – دانەوێڵەکان:
دانەوێڵەکانیش بە هەمان شێوە بۆ هەبوونی قژێکی جوان و تەندرووست یارمەتیدەرن، بە تایبەت لە ژەمی بەیانیدا دەتوانن زینک و ڤیتامین بی پێویست بۆ جەستە دابین بکەن./.