No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمە بەرواری ۲٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەشداری مەراسیمی کردنەوەی گەلەری حەوتەمین پاشای ساسانی (نەرسە) کرد لە مۆزەخانەی سلێمانی.
لە دوو گەلەری نەرسەدا لە مۆزەخانەی سلێمانی پەیکەرەکانی نەرسەی نوسینە بەردینەکانی پەیکۆڵی کە بە دوو زمانی پەهلەوی ئەشکانی و پەهلەوی ساسانی دیزاین کراوە، خراوەتەڕوو. ئەم کارانە لە پرۆسەیەکی بنکۆڵکردندا لە ناوچە کەلەپوریەکانی پارێزگای سلێمانی دا دۆزراونەتەوە.
لەم مەراسیمەدا پارێزگاری سلێمانی، وەزیری پێشووی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، سەرکونسوڵی ئیتاڵیا و تیمێکی کەلەپورناسی ئیتاڵیا ئامادەبوون.
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی ئەم مەراسیمەدا لە لێدوانێکی دا بۆ کەناڵی روداو گوتی کردنەوەی گەلەری پاشای ساسانی لە مۆزەخانەی سلێمانیی جەختکرنەوەیە لەسەر ئەو خاڵە هاوبەشیە فراوانە شارستانی، مێژوویی، رۆشنبیریانەی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق دایە کە دەتوانێت بواری هەرچی زیاتری پەیوەندیە کلتوریەکان برەخسێنێت. شوشتەری لە درێژەی لێدوانەکەی دا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ یرمەتیدانی دروستکردنی پەیوەندی و هاوکاریەکان لە نێوان مۆزەخانەکانی ئێران و مۆزەخانەی سلێمانی دا.
No Result
View All Result