بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی: ئەرکی هێزەکانی حەشدی شەعبی تەنیا پاراستنی خۆیان نییە بەڵکوو ڕاسپاردەی ئەوەی هەیە کە لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە سیستەمی دیمۆکراسی عێراق بپارێزێت.
ناوبراو حەشدی شەعبیی بە هێزێکی گرنگ بۆ پاراستنی دیمۆکراسیەتی عێراق ناو برد و وتی کە هیچ کات موڵەتی تێکدانی ئەم سیستەمە و گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت بۆ عێراق نادەین.
فەیاز وتی کە حەشد چاودێری دۆخەکە دەکات و خۆی بە پابەندی یاسا و دەستووری عێراق دەزانێت و دەستێوەردانی لە کاروباری سیاسی نابێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی هەندێک کەس سەبارەت بەم هێزانە، وتی: هیچ کەسێک ناتوانێت لە دەرەوەی دەستووری عێراق دەستدرێژی بکاتە سەر حەشد و هێزەکانی./.