بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید لێدوانێکی زاڵمای خەلیلزاد نێردەی پێشووی گرووپی تاڵیبانی سەبارەت بە بوونی سەرکردەی قاعیدە لە ئەفغانستان یان لە نزیک سنورەکانی ئەم وڵاتە ڕەتکردەوە.
خەلیلزاد ڕایگەیاندبوو کە ئەیمەن زەواهیری ڕەنگە لە ئەفغانستان یان لە نزیک سنورەکانی ئەم وڵاتە بێت و تاڵیبان لەمە بێ ئاگایە.
زەبیحوڵڵا موجاهید لێدوانی نێردەی پێشووی ئەمریکای بە بێ بنەما ناو برد و وتی: من ئەم مەترسییە نابینم و کەسێک لێرە نییە و زانیاری لەم ئاستەشدا بە ئێمە نەگەیشتووە./.