بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەسرەو نازری ئەمینداری گشتی نوێی ڕێکخراوی هاریکاری ئابوریی ئیکۆ لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێکخراوی ئیکۆ لە ناوچەکە و زیاترکردنی هاوکاری نێوان وڵاتانی ئەندام، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ناوەکیی ئێران لە گەڵ وڵاتانی 1+4 لە داهاتوویەکی نزیکدا لە برۆکسێل دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو هەروەها نیگەرانی خۆیی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان وەک وڵاتێکی ئەندام لە ڕێکخراوی ئیکۆ ڕاگەیاند./.