بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود میرکازمی وتی کە تا چوار ساڵی داهاتوو دەبێت مانگانە 10 هەزار ملیار تمەن وەک بەڵێنەکانی کابینەی پێشوو بدەینەوە کە ئەمەش هێزی مانۆڕی ئابوری لە ئێمە دەگرێت.
ناوبراو وتی کە بڕیارە حکومەت و پەرلەمان لە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران هەندێک گۆڕانکاری بکەن کە بە پێی ئەو پلانەش زیاتر گرنگی بە وەبەرهێنان دەدرێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران وتی کە لە ئێراندا دەفرایەتییەکی زۆر لە سەرجەم بوارەکاندا دەبینرێت کە هەوڵ دەدەین چالاک بکرێنەوە و بەربەستەکانی بەردەم ئەو چلاککردنەوەش دەبێت چارەسەر بکرێن.
وتیشی کە سەرجەم پلانەکان بە ئاراستەی ئەوەدایە کە سەقامگیرییەکی ئابوری لە ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی لە ئێران بەدی بکرێت./.