بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەدی مستەفا (د.خ) و ئیمام جەعفەری سادق (ع)، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەزامەندییان لە سەر پێشنیاری لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای 3 هەزار و 458 حوکمدراو دەربڕی.
موحسین ئێژەیی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزی ئیسلام (د.خ) و ئیمام جەعفەری سادق (ع) داوای کردبوو کە سزای ئەو کەسانە کە لە لێژنەی ناوەندیی بەخشین و لێبوردندا ناویان دەرچووە، کەم بکرێتەوە. پێشنیارەکەش بە پێی بڕگەی 11 ی مادەی 110 ی دەستووری ئێران بووە و حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەزامەندییان لە سەر داوە./.