No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێ کورتە فیلمی ئێرانی لە دەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی «توزلا»دا بەشدار بوون. ئەم فێستیڤاڵە کە بە ئامانجی پەرەپێدانی سینەما لە بووسنیا و هەرزە گۆڤین بەڕێوە دەچێت، لەم خولەدا پێشوازی لە سێ فیلمی ئێرانی دەکات.
فیلمەکانی«پسورد»دەرهێنانی حەسەن موختاری، «مندوزما» دەرهێنانی عەلی ئەسکەندەری و «چوب» دەرهێنانی یاسین زەهرابی بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
هەروەها فیلمی «ئاپارات» دەرهێنانی حەسەن نەجم ئابادی، لە فێستیڤاڵی جیهانی فیلمە منداڵانەکان«KIDS FIRST»ی ئەمریکادا بەشدار بوو.
فیلمی «بە خاطر دخترم(بە بۆنەی کچەکەمەوە) دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە ، «تخت آبی(قەرەوێڵی شین)» دەرهێنانی عەلیڕەزا کازمی پووڕ، «هالە(خەرمانە)» دەرهێنانی جەعفەر مەهیاری لە پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی «Directors Cut» ی کەنەدا بەشدار بوو.
No Result
View All Result