بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ غازی هەنینە لە تارانەوە دەستخۆشیی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوام لە لوبنان لە بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی کرد و وتی: ئێمە هەفتەی یەکڕیزی ئیسلامی کە یادگاری ئیمام خومەینی و کۆماری ئیسلامی ئێرانە بەرز ڕادەگرین، ئەم بۆنە گرنگە کە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلامە، یەکڕیزیی لە نێو موسڵماناندا دابین کردووە.
ناوبراو وتی: یەکێک لە کێشەکانی بەردەم جیهانی ئیسلام پێویستی یەک هەڵوێستی و دابینکردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەڵکە، ئیسلام ئائینی خوداپەرستی و یەکڕیزی موسڵمانانە و بەهێزترین چەکی دەستی ئێمەش یەکڕیزی موسڵمانانە.
شێخ غازی هەنینە وتی: هێزی جیهانی ئیسلام لە چەک و کەرەستە سەربازییەکاندا نییە بەڵکوو لە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی ئێمەدایە.
سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی ئیسلامی لوبنان وتی: دوژمنانی ئیسلام، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام هەوڵی دووبەرەکی دەدەن، ئێمە یەک ئۆممەین و دەبێت لە سەر بنەما سەرەکییەکانی خۆمان یەکگرتوو بین و لەم ڕێگایەوە بەرەنگاری دوژمنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەبینەوە.
وتیشی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی تائیفییان لە لوبنان دەدا بەڵام شکستیان هێنا./.