بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی گرووپی تاڵیبان وتی کە ئەمریکا دەبێت قەرەبووی تاوانەکانی دژ بە گەلی ئەفغانستان بکاتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش وتی کە دابینکردنی ئاسایشی خەڵکی ئەفغانستان ئەرکی ئێمەیە و لەم ڕێگایەدا بەرەوپێشچوونی باش دەبینرێت.
موجاهید وتی کە قوتابخانەکانی ئەفغانستان لە هەندێک ناوچەی وەک مەزار شەریف و قەندەهار کراونەتەوە و سەرقاڵی هەندێک میکانیزمی تایبەت بە خوێندنی ئافرەتانیشین.
وتەبێژی تاڵیبان سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە کابوڵ و کوژرانی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەفغانستان، وتی: ئەمە یەکەم جارنییە کە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان تاوان دەکەن، ئەمریکا لە بیست ساڵی ڕابردوو بەردەوام ئەم تاوانانەی کردووە.
وتیشی کە ڕواڵەتی ئەمریکا بە تەواوی بۆ خەڵکی ئێمە ئاشکرا بووە و لە هەر شوێنێکی جیهان ئەم تاوانانە ئیدانە دەکرێت و دەبێت قەرەبووی خەڵکی ئەفغانستانیش بکاتەوە./.