بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بەگرینگی دان بەو فیلمانەی لە ژانێری فانتازیادان بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەو فیلمانەش کە لە ژانێری تر دان وەک بەڵگە فیلم، دەخرێنە کێبڕکێ.
«زنگ تفریح (کاتی پشوو)» دەرهێنانی نەوید نیکخاە ئازاد، بە نوێنەرایەتی ئێران لە بەشی پێشبڕکێی «ژانێرە چیرۆکیەکانی تر»دا بەشدارە.
چل و نۆیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «کۆرتاس»ی ئێسپانیا لە 22 تا 31ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت.