بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا ئەبو مەرزوق لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بکرێت بەڵام تا ئێستا لە ڕێگای دانوستانی ناڕاستەوخۆوە نەگەیشتووینەتە هیچ ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئەو ڕژێمە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری خەڵک، خۆڕاگری چەکدارانە یان هەر شێوازێکی دیکەی خۆڕاگری بێ کاریگەر ناکات و ئێمە پێویستمان بە سەرکردایەتییەکی هاوبەش هەیە.
ئەبو مەرزوق وتی: دەمانەوێت بگەینە ڕێکەوتنێک کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە دیلەکانی فەڵەستین لای ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد بکرێن./.