بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وردەکاری هێرشێکی مووشەکی هێزەکانی ئەم وڵاتەی بۆ سەر کەمپێکی سەربازیی هاوپەیمانی سعوودیە و ئیمارات ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی کە هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممە بە 5 مووشەکی بالستی کراوە و کەمپی هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە و ئیماراتی لە جیزان کردووەتە ئامانج.
سەریع وتی کە ناوەندی فەرماندەیی، کۆگاکانی چەک و کۆپتەرەکانی ئاپاچی پێکراوە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە لەو هێرشەدا زیاتر لە 35 چەکداری هاوپەیمانی سعوودیە کوژران و بریندار بوون کە تێیاندا چەندین ئەفسەر و فڕۆکەوان هەیە./.