بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر بەهرام عەینوڵڵاهی ڕایگەیاند کە پرۆسەی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ئێران بە خێرایی بەردەوامە و بەدەر لە ڤاکسێنی ناوخۆیی، ڤاکسێنی پێویستیش لە دەرەوە هاوردە کراوە.
ناوبراو وتی: تا ئێستا 76 ملیۆن کەس لە ئێران ژەمی یەکەمی ڤاکسێنی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
وەزیری تەندرووستی ئێران وتی: 50 ملیۆن لەو کەسانە تەنیا ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە بەڵام 26 ملیۆن کەسی دیکە هەر دوو ژەمەکەیان بۆ بەکار هاتووە.
عەینوڵڵاهی وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەر دوو ژەمەکە وەردەگرن دەگاتە 54 ملیۆن کەس و بەمەش لە سەدا 80 ی خەڵکی ئێران دژی کۆرۆنا ڤاکسێنەکە بەکار دێنن.
ناوبراو وتی کە ڤاکسێن زۆر گرنگە بەڵام کۆرۆنا هەیە و دەبێت ڕێنماییە تەندرووستییەکان بە بەردەوامی لە بەرچاو بگرین./.