بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە بە تۆمەتی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی هەڕەشەی دەرکردنی 10 باڵیۆزی وڵاتانی ڕۆژئاوای کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش دووشەممەی ڕابردوو 10 باڵیۆزی بە هۆی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە سەر عوسمان کاوالا بازرگانە بەندکراوەکەی ئەم وڵاتە بانگهێشت کرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاتووە کە تورکیا وڵاتێکی خاوەن یاسا و سەروەرییە و هیچ وڵات و لایەنێکی دیکە ناتوانێت لە کاروباری دادگاکانیدا دەستێوەردانی هەبێت./.