بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ نوێنەرانی هەر دوو پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، وتی: پەیوەندی لە گەڵ دراوسێکان و پتەوکردنی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان لە خاڵە سنورە هاوبەشەکان بە یەکێک لە سیاسەتە گرنگ و سەرەکییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت.
ناوبراو وتی: حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەیوەندییەکانی لە گەڵ 15 وڵاتی دراوسێ هیچ کێشەیەکی نییە و پەیوەندی لە گەڵ دراوسێکان بە ستراتیژی سەرەکی ئێمە دادەنرێت.
ڕەئیسی وتی: وڵاتانی بێگانە خێرخوازی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ نین و تەنیا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەنەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە موڵەتی ئەوە نادەین زایۆنیستەکان پەیوەندییەکانی ئێمە و وڵاتانی دراوسێ تووشی کێشە بکەن./.