بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن عەزی جێگری وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن وتی کە گەیشتن بە چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەم وڵاتە پێش کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی ئەستەمە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە دەستێوەردانی دەرەکی بووەتە گەورەترین بەربەستی بەردەم چارەسەری سیاسی قەیرانی یەمەن و بە بۆچوونی من گرنگینەدانی نێودەوڵەتیش بەم بابەتە یەکێک لە هۆکارەکانی درێژەپێدانی شەڕی یەمەنە.
سعوودیە لە گەڵ ئیمارات، بەحرەین، سودان، قەتەر و ئەمریکا زیاتر لە 6 ساڵە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی عەرەبی – ئەمریکی شەڕێکیان لە دژی گەلی یەمەن دەستپێکردووە کە بەو هۆیەوە دەیان هەزار کەس بە تایبەت لە ژنان و منداڵان شەهید و بریندار و ئاوارە بوون.
قەتەر و سودان لەو هاوپەیمانییە کشاونەتەوە./.